سەردێر

خۆڵ و خاشاكی شارۆچكەیەك كۆناكرێتەوە

خەڵك-

شارەوانی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە سبەینێ‌ خۆڵ و خاشاك كۆناكرێتەوە.

شارەوانی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ ڕۆژی شەممە، بەبۆنەی سەری ساڵی زاینیەوە، پشووی ژینگەپارێزەكانی كومپانیای شكارە و خۆڵ و خاشاك كۆناكرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ژینگەپارێزان ڕۆژی یەك شەممە دەست دەكەنەوە بەكاركردن.