سەردێر

سەید ئەحمەد پێنجوێنی لە وتاردان دوورخرایەوە

خەڵك-
دوای وتارەكەی 4 هەفتە لەمەوبەری لەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم، ئەمڕۆ سەید ئەحمەد پێنجوێنی لە وتاردان لە هەولێر دوورخرایەوە و وەك خۆی دەڵێت: “بە دەنگی زووڵاڵتر دەگەڕێمەوە”.

سەبارەت بە پرسی دوورخستنەوەی د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی لە وتاردان (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی بە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی، مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر ئەمڕۆ لە دواین وتاری هەییندا ڕایگەیاند، لەسەروی ئەوقافەوە بڕیاری دوورخستنەوەم دراوە، بەڵام بە دەنگێكی زوڵاڵتر دەگەڕێمەوە

ڕاشیگەیاند، بندیوار و ئەنفالچی و گەندەڵەكان حەیای ئەم دەسەڵاتەیان بردووە، لە مەلا و مینبەر مەترسن، لە جاسووس و بندیوار و گەندەڵەكان بترسن.

وتیشی، “مرۆڤ بە شەقوەشاندن گەورە نابێ، زاڵمەكان هەرگیز ناتوانن گەورە ببن، كەس ناتوانێت دەمی كەس بگرێت، سوپاس بۆ ئەوانەی، كە نەیانتوانی تەحەمولمان بكەن”.

جەختیشی كردەوەن سوپاس بۆ خودا 31 ساڵە یەک دینارم لە وەزارەتی ئەوقاف وەرنەگرتووە

لە هەرێمی كوردستان، كە بەردەوام بانگەشەی دیموكراسی و ئازادی ڕادەربڕین دەكرێت، لە ماوەی ڕابردوودا ڕیشی مامۆستای ئایینی سووتێنرا و شەق لە مامۆستای خوێندنگە و سەری خوێندكاری ناڕازی هەڵدرا و سووكایەتی بە پزیشك كرا و چەندین ڕۆژنامەنووس و چالاكوان كوژران و بریندار كراون لەسەر داواكردنی مافی خۆیان و ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات.

دەقی ئەو وتارەی سەید ئەحمەدی لەسەر دوورخرایەوە