سەردێر

ئەمشەو چەند شەقامێكی ناو شاری هەولێر دادەخرێن

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە بەهۆی دروستبونی قەرەباڵغی و كۆبوونەوەی خەڵك 6 شەقامی ناو هەولێر دادەخرێن.

فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵغی و كۆبوونەوەی خەڵك لەهەندێك شەقام و شوێنە گشتیەكان بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، لەكاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاكو درەنگانی شەو چەند شەقامێك بەتەواوی دادەخرێن بەڕووی شوفێراندا و هاتووچۆكردن تیایاندا تەنها بەپیادە دەبێت.

وەك بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر ڕوونی كردۆتەوە ئەو شەقامانەی دادەخرێن بریتین لە:
1/چواریانی ئیسكان لەسەر شەقامی 60مەتریەوە تاكو باخچەی بروسك.
2/چواریانی گەل بەرەو ناو بازاڕ.
3/ چواریانی میدیا بەرەو ناوبازاڕ.
4/چواریانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ
5/كۆتایی شەقامی حەمرا.
6/شەقامی 100مەتری ئەو بەشەی بەپێش فاملی مۆل دادەڕوات بۆ ڕێگای شەقڵاوە (تەنها یەكساید دەگیرێت، كەسایدی چوونە بۆ ڕێگای شەقڵاوە و سایدی هاتن بۆلای ڕێگای كۆیە كراوە دەبێت).

ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ ئاهەنگێكی فەرمی ناكرێت بەبۆنەی سەری ساڵی تازەوە، بەڵام ئەم ئامادەكاریانە بۆ ئەگەری كۆبوونەوەی خەڵكە بەوبۆنەیەوە.