سەردێر

كۆمەڵی دادگەریی دیدی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك –
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بەهیچ بیانویەك دوا نەخرێت و دەشڵێت،”هەرێمی كوردستان بكرێتە فرە بازنە و هەر پاریزگایەك بازنەیەك بێت”.

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دیدی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، كە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان جەخت دەكاتەوە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بەهیچ بیانویەك دوا نەخرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەیاسا ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بكرێت و هەڵبژاردن بكرێتە فرە بازنە و هەر پاریزگایەك بازنەیەك بێت ، هەروەها ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان كەم بكرێتەوە وەك ئەوەی لە دەستوری عێراقدا بنەما دیاریكراوە هەر ١٠٠ هەزار دەنگێك یەك كورسی بێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە كورسی كۆتای ئاینی و نەتەوەیی بۆ خۆیان بێت و تۆنارێكی تایبەتیان، هەبێت تەنها خۆیان دەنگ بە خۆیان بدەن و نوێنەری ڕاستەقینەی پێكهاتەكان بن.

ئاشكراشیكردووە، ئەم كۆمسیۆنەی ئێستا هەڵبژاردن بەڕێوە ببات و گۆڕانكاری تێدا نەكرێت.