سەردێر

كۆرۆنا بەرۆكی سیمیۆنی و یاریزانی ئەتلیتیكۆ مەدرید دەگرێت

خەڵك-
یانەی ئەتلیتیكۆ مەدریدی ئیسپانی، بوونی پێنج حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕیزی تیپەكەيدا ڕادەگەیەنێت.

لە بەیاننامەیەكدا یانە مەدریدییەكە ڕایگەیاند”لە دوای پشووی خولی ئیسپانی، هەموو یاریزانان و ئەندامانی تیمی ڕاهێنان پشكنینی پزیشكی و پشكنینی كۆرۆنایان بۆكرا، بەپێی پرۆتۆكۆڵەكانی خولی ئیسپانی”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەنجامی پشكنینییەكان تووشبوونی 5 كەسيان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرخست كە بریتین لە دییگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری تیپەكە، لەگەڵ چوار یاریزان كە لە ئەنتوان گریزمان، جواو فیلیكس، كوكی و هیكتۆر هیریرا پێكدێن”.

ئەتلیتیكۆ مەدرید دەڵێت”پێنج تووشبووەكە لە ماڵەكانی خۆیان كەرەنتینەكراون، وەك پابەندبوون بە ڕاسپاردەكانی وەزارەتی تەندروستی”.

وابڕیارە ئەتلیتیكۆ مەدرید لە یەك شەممەی داهاتوو لە دەستپێكی ساڵی نوێدا میوانداریی رایۆ ڤالیكانۆ بكات لە گەڕی 19ی خولی ئیسپانی.