سەردێر

زانكۆیەكی هەرێم دەوامی تا ڕۆژی 6ی كانونی یەكەم ڕاگرت

خەڵك –
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەھۆی كاركردنی بەردەوام لە بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆمان لەلایەن تیمێكی ئیدارەی گشتی یەكێتی بەمەبەستی نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی پێداویستیەكان بریاردرا دەوامی خوێندن لە رۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تا ٦/ ١ / ٢٠٢٢ رابگیرێت.

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە دەوامی خوێندن لە رۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تاوەكو ٦/ ١ / ٢٠٢٢ رابگیرێت و سەرجەم تاقیكردنەوەكانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن و لە رۆژی شەممە رۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بەدەوامی خوێندن و تاقیكردنەوەكان دەكرێتەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
خوێندكاران و مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە كە بەھۆی كاركردنی بەردەوام لەبەشەناوخۆییەكانی زانكۆمان لەلایەن تیمێكی ئیدارەی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر راسپاردەی بەرێزان لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەناخۆیەكانی زانكۆی سلێمانی بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەو دابینكردنی پێداویستیەكانیان ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاریدا:
یەكەم : دەوامی خوێندن لە رۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تاوەكو ٦/ ١ / ٢٠٢٢ رابگیرێت و سەرجەم تاقیكردنەوەكانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن و لەرۆژی شەممە رۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بەدەوامی خوێندن و تاقیكردنەوەكان دەكرێتەوە.
دووەم : لیژنەی تاقیكردنەوەكانی كۆلێژەكان خشتەی تاقیكردنەوەكان رێكدەخەنەوە بەجۆرێك كە رۆژی شەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٢ یەكەم رۆژی دەستپێكی تاقیكردنەوەكان بێت بەگوێرەی تایبەتمەندی كۆلێژەكان .

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی





هەلبژاردە

گرنگترینەکان