سەردێر

200 ملیارەكە بەردەوام دەبێت

زانیاری نوێ هات

خەڵك-

كاندیدێكی دەرچووی پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پۆستەكانی كورد لە بەغدا لە (سەرۆككۆمار و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیرە كوردەكان) لای ئێمە گرنگە كەسەكان كورد بن و كاربكەن بەدروستی بەرژوەندییەكانی هەرێم و خەڵكەكەی بپارێزن.

ناردنی 200 ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەران بەپێی ڕێكەوتنێكی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدایە و لە ئێستادا ناردنی ئەو بڕە پارەیە كەوتووەتە مەترسییەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوكێ لەنێو مووچەخۆرانی هەرێم.
جەمال كۆچەر كاندیدی دەرچووی پەڕلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، 200 ملیارەكەی بەغدا كە بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێت، بە ڕێكەوتن ناردوویەتی بۆ هەرێم و دەبێت بەردەوام بن، چونكە پەیوەستە بە مووچەی فەرمانبەران نەك بۆ بابەتەكانی دیكە.

دەشڵێت”لە زۆر جێگا وتوومانە پێشبینی هاتنی 200 ملیارەكە زۆرترە لە ڕاگرتنی، چونكە بابەتی قووتی خەڵكە، دەستبردن بۆ ڕاگرتنی، عەیبداری و شەرمەزارییە جا هەر كەس بیكات، هیچ لایەنێكی سیاسیش ناخوازێت لەمكاتەی دانوستاندنەكاندا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ عێراق دووبەرەكی لەگەڵ كوردەكان دەستپێبكەنەوە و بڕیاری ڕاگرتنی پارەكە بدەن”.