سەردێر

پادشای سعودیە: ئێران مەترسییە بۆ ناوچەكە

خەڵك-

پادشای سعودیە ڕایدەگەیەنێت، كۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەیە بۆسەر ناوچەكە و هیچ نەرمییەك نانوێنێت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەكە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە لە كۆتا گوتاری ساڵانەی خۆی لەبەردەم ئەنجومەنی شورای سعودیە ڕایگەیاند، ئێمە بە نیگەرانییەوە دژی سیاسەتەكانی ئێرانین لە ناوچەكە و بووەتە هۆی هەڕەشە.

ئاشكراشیكرد، وەكو وڵاتێكی دراوسێ هیوادارین سیاسەت و ڕەفتاری نەرێنی خۆی لە ناوچەكە بگۆڕێت و هەنگاو بەرەو گفتوگۆ و جێبەجێكردنی هاوكارییەكانی بنێت.
ڕوونیشیكردەوە، ئێران بەرگری لە گروپە چەكدارەكانی ناوچەكە دەكات، ئێمەش خوازیاری ئاسایشی یەمەن و هەموو ناوچەكەین و بۆ كەمكردنەوەی ئازار و ڕەنجی مرۆڤەكان هەوڵ دەدەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە حاڵەتی لێكۆڵینەوەو پێداچوونەوەی بەرگرییەكانی ئێرانین لە گروپی حوسییەكان كە شەڕی یەمەنی درێژخایەن كردووە و ئاسایشی دەسەڵاتی ئێمەو ناوچەكەشی خستووەتە مەترسییەوە.