سەردێر

ئەمڕۆ ساڵوەگەری لە سێدارەدانی سەدام حوسێنە

خەڵك

بەرەبەیانی رۆژی 30ی كانوونی یەكەمی 2006 سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووی رژێمی عێراق لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بە بڕیاری دادگا لەسەر دۆسێی كۆمەڵكوژی دۆجەیل لەسێدارە درا.

سەدام حوسێن لە 28ی نیسانی 1937 لە دایكبووە و چوارەم سەرۆك كۆماری عێراق و ئەمینداری گشتی حزبی بەعس و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بووە لە 1979 تا 9ی نیسانی 2003 و پێشتریش جێگری سەرۆك كۆمار و ئەندامی سەركردایەتی و سەرۆكی نوسینگەی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بووە لە حزبی بەعس لە 1975 تا 1979.

سەدام رۆڵی سەرەكی بینی لە بەهێزترین كودێتا لە 17ی تەموزی 1968 كە داوای بیرۆكەی نەتەوەیی عەرەبی دەكرد.

لە حەفتاكاندا ئابووری عیراق گەشەكی خێرای كرد لە ئەنجامی پەرەپێدانی بە بەرنامە لەگەڵ داهاتی نەوت و خۆماڵیكردنی نەوت و گەشەكردنی عێراق لە زۆر بواری خزمەتگوزاری.

سەدام كە جێگری ئەحمەد حەسەن بەكر بوو لە 1979 دوای راوەدونانی نەیارەكانی چووە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار و حزبی بەعسەوە.

لە 1980 سەدام حسێن چووە جەنگێكی گەورەی خوێناوییەوە لەگەڵ ئێران كە لە 1988 كۆتایی هات.

لە 1990 سەدام چووە جەنگێكی دیكەی خوێناوییەوە ئەویش داگیركردنی كوێت بوو كە بووەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی دووهەمی كەنداو لە 1991.

عێراق كەوتە ژێر گەمارۆی نێودەوڵەتییەوە تا 2003، ئەوكاتە هێزی هاوپەیمانان عێراقی داگیركرد بە پاساوی بوونی چەكی كۆكۆژ لە عێراق و بوونی چەكدارەكانی قاعیدە.

سەدام حوسێن لە 13ی كانوونی یەكەمی 2003 لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستگیركرا.

سەدام حوسێن لە 30ی كانوونی یەكەمی 2006 دوای دادگاییكردنی لە عێراق لە سێدارە درا.

سەدام ناوی تەواوی سەدام حوسێن مەجید عەبدولغەفور روفاعییە و لەدایكبووی گوندی عۆجەی سنوری پارێزگای سەڵاحەدینە لە باكوری بەغدا و لەهۆزی بیجات رفاعیە.

شۆڕشی كوردەكان لە 1974 دژی حكومەتی عێراق بووە هۆكارێك بۆ گەشەی زیاتری رژێمەكەی سەدام بەسەر عێراقدا ئەو كاتەی ململانێ لەسەر شەتی عەرەب لەنێوان عێراق و ئێران هەبوو.

ئێران لەسەردەمی شا هاوكاری كوردی دەكرد، شەڕ قورس بوو 100 هەزار عێراقی لە كورد و عەرەب لە 1974 تا 1975 كوژران، بەهۆیەوە رێككەوتنی جەزائیر مۆركرا لە 1975 لەنێوان تاران و بەغدا بۆ دابەشكردنی شەتی عەرەب لەنێوانیاندا لەبەرامبەر راگرتنی هاوكاری ئێران بۆ كورد، ئەو كاتە سەدام جێگری سەرۆك كۆمار بوو.

بەهۆی رێككەوتنەكەی جەزائیرەوە شۆڕشی كوردەكان لە عێراق بە یەكجاری شكستی هێنا.

لە 1979 سەدام رێككەوتنی لەگەڵ كوردەكان كردبوو كە بە رێككەوتنی 70 ناسراوە و دانی نا بە حكومی خۆبەڕێوەبەری بۆ كوردستانی عێراق، بەڵام رێككەوتنەكە شكستی هێنا.

دوای شكستی شۆڕشی كوردەكان رەوشەكە گۆڕانكاری بەسەر داهات كە خومێنی لە خاكی عێراق لە نەجەف دوورخرایەوە و شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەری هەڵدا و دوای سەركەوتنی شۆڕش، سەدام و خومێنی رووبەڕووی یەكدی بوونەوە بۆ ماوەی 8 ساڵ دوای پابەندنەبوونی عێراق بە بەڵێنەكانی رێككەوتن.

لەسەردەمی حكومی سەدامدا كۆمەڵێك تاوان لە دژی كورد كراون لەوانە كارەساتی ئەنفال، كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، وێرانكردنی هەزاران گوند و سەدان شار و شارۆچكە و راگواستنی دانیشتووانەكانی.