سەردێر

هونەرمەندێكی كورد دەستگیركرا

خەڵك

خالید نارین هونەرمەند و گۆرانیبێژی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە لە سەقز سزای یەك مانگ زیندانی بە سەردا سەپێندرا و رەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە كرا.

مێدیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویانكردەوە، خالید نارین بە تۆمەتی چالاكی دژی حكوومەت تاوانبار كراوە و ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە.

پێشتریش خالید نارین سزای ۷ مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرابوو.