سەردێر

پارەی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 12 دیاری دەكرێت

خەڵك-
كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ئاگاداری خاوەن مۆلیدەكان دەكاتەوە، كە سبەینێ‌ خوێندنەوە بۆ پێوەری كاركردنی مۆلیدەكانیان بۆ مانگی 12 دەكرێت.

كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم خاوەن مۆلیدەكان ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ پێنج شەممە 30-12-2021 پێوەری كاركردنی مانگی 12 وەردەگیرێت.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە ئیشپێكەرانی مۆلیدەكان دەكەین لەكاتژمێر 8ی بەیانیەكەی لای مۆلیدەكان ئامادەبن.

هەموو كۆتایی مانگێك كاتژمێرەكانی كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكان وەردەگیرێت و لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی، كە لە قائیمقام و لینەی مۆلیدە ئەهلییەكان و ئاسایشی ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی كارەبا پێكهاتوون بڕیار لەسەر پارەی ئەمپێری مۆلیدە دەدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە مانگی 11دا بەپێی نوێترین خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان ٢١٥ بۆ ٢٥٠ کاتژمێر کارەبایان بە هاووڵاتییان دابوو، كە بۆ هەر كاتژمێرێك بە 46 دینار دیاری كرابوو بەو پێیەش نرخی یەك ئەمپێر لەنێوان (10 هەزار بۆ 11 هەزار و 500 دینار) دیاری كرابوو.