سەردێر

بارانی بەلێزمە دەستپێدەكات

لە بەشێك لە سەنتەری شارەكان و ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت

خەڵك-
كەشوهەوا گۆڕانكاریی‌ بەسەردا دێت و بە دوو قۆناغ شەپۆلێكی‌ بەفر و باران ناوچەكە دەگرێتەوە و بۆ ماوەی‌ هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.

بەپێی‌ پێشبنیانەی‌ كەشناسی‌ عیراق، لە قۆناغی یەكەمی‌ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، لە شەممەی داهاتوودا بارانبارین دەست پێ دەكات و سەرجەم ناوچەكانی‌ هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تا ڕۆژی‌ یەكشەم بەردەوام دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی دەزگای كەشناسی عیراق، لە رۆژی‌ دووشەممەی‌ داهاتوو، باران و تەرزەی بەلێزمە زۆربەی ناوچەكان هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پێشبینی لافاو و بارینی بەفرێك دەكرێت لە بەشێك لەسەنتەری شار و ناوچە شاخاوییەكان

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەرێوەبەرایەتی‌ گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ كوردستان پێشبینی‌ كرد، كەشوهەوا گۆڕانكاری‌ بەسەردا بێت و لە چەند ڕۆژی‌ داهاتوو بارانبارین دەستپێبكات.