سەردێر

عیراق، مردن بە كۆرۆنا ڕووی لە كەمبوونەوە كرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 265 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 363 كەسیش چاكبوونەتەوە، 5 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا كە 2 كەسیان لە پارێزگای سلێمانی بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 هەزار و 156 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 265 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە كەركوك و سلێمانی و هەولێر و دهۆك تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە كەركوك 49 لە سلێمانی 43 و لە هەولێر 31 و لە دهۆك 24 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 363 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە هەولێر و كەركوك و سلێمانی و بەغدا دهۆك تۆماركراون، وێڕای گیان لەدەستدانی 5 كەس بە پەتاكە كە دوانیان لە پارێزگای سلێمانی بوون.