سەردێر

سەدر دیسانەوە جەخت لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەكاتەوە

دوای كۆبوونەوەكەی حەنانەیە

 

 

خەڵك-

موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، لەدوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە حەنانە لە نەجەف، تویتێكی بە دەستنوسی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردەوە.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەدر لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی هێزەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ماڵەكەی خۆی لە حەننا لە پارێزگای نەجەف، تویتێكی بەدەستنوسی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر بڵاوكردەوە و لە تویتەكەدا سەرلەنوێ‌ جەخت لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەكاتەوە.

تویتەكەی ئەمڕۆی سەدر، تەنیا برتییە لە”حكومەتی- زۆرینەی- نیشتمانی .. نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاوایی”.

ئەمڕۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و لەپێش هەموویانەوە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، سەردانی ماڵی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدرییان كرد لە حەننا لە نەجەف، تەوەری كۆبوونەوەكەش وەك پێشتر ڕاگەیەندرابوو، بۆ‌ قسەكردن بوو لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، بەڵام واپێدەچێت لایەنەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەدردا نەگەیشتبیێتنە هیچ ئەنجامێك، بەوپێیەی لە دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە هیچ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانییان سازنەكرد.