سەردێر

ناوەڕۆكی سەردانە مێژووییەكەی سەرۆكی فەلەستین بۆ ئیسرائیل ئاشكراكرا

خەڵك-

سەرۆكی فەڵەستین سەردانێی مێژوویی بۆ ئیسرائیل ئەنجامدا و لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل كۆبووەوە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، شەوی ڕابردوو ، بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە شاری رۆش هاین لە ماڵەكەی خۆی، میوانداری لە مەحمود عەباسی سەرۆكی فەلەستین كردووە.

ئاشكراشیدەكات، كۆبوونەوەكە نزیكەی دوو كاتژمێر و نیوی خایاندووە و تیایدا پرسی ئاسایش و چەند بابەتێكی مەدەنی جیاواز تاوتوێ كراون.

لای خۆشیەەوە حوسێن شەیخ سەرۆكی دەستەی گشتیی بۆ كاروباری شارستانی فەڵەستین لە هەژماری خۆی لە تویتەر هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و ئاشكرایدەكات، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئەگەرەكانی هەڵهاتنی ئاسۆیەكی نوێ لە چوارچێوەی بڕیارەكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و چەند پرسێكی مرۆیی، ئابووریی و ئەمنیی كراوە كە بەهۆی گرژییەكانی كەناری ڕۆژئاواوە دروست بوون.