سەردێر

سلێمانی، كەهرەمانە داخرا

خەڵك-

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێـت، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی خواردەمەنی كەهرەمانەی لە شەقامی سالم داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ چوار شەممە، لەكاتی سەردانی لیژنەكە بۆ خواردەمەنی كەهرەمانە دەركەوتووە شوێنەكە بەهیچ جۆرێك پابەندی مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نابێت و ئەو خواردەمەنیانەی پێشكەشی دەكات تەندروست نییە.

ئاشكراشیكرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كەهرەمانە دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.