سەردێر

سبەینێ لە چەند ناوچەیەكی هەرێم باران دەبارێت

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە لە هەندێك ناوچەی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و لە شەودا ئاسمان ساماڵ دەبێت.