سەردێر

ژمارەیەك هەلی كار لە سلێمانی ڕاگەیەنرا

خەڵك-
ژمارەی هەلی كار لە شاری سلێمانی و دەورووبەری ڕاگەیەنرا، كە چەند بوارێكی جیاواز دەگرێتەوە و ژمارە مۆبایلی پەیوەندی كردن و بڕی مووچەكە بڵاوكراوەتەوە.

دوكانێكی جلوبەرگ لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە پێویستی بە 2 كارمەندە لە ڕەگەزی نێر، بە مەرجێك تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 25 ساڵان بێت و خێزاندار نەبێت و كێشەی هاتووچۆی نەبێت.

ئاماژەی بەوەكردووە، كاتی دەوامی ڕۆژانە لە كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ بۆ 11ی شەوە و بڕی مووچەكەش 450 هەزار دینار.

بۆ زانیاری زیاتر (سیڤی) یان زانیاریەکانتان بنێرە بۆ ڤایبەر یان وەتس ئاپ-ی (07704956030).

هاوكات، بۆ كاری فرۆشتن و كارمەندی كۆگا (مەخزەن) لە ژاڵەی سەروو هەلی كار ڕادەگەیەنرێت، كە دەوامی ڕۆژانە 8 كاتژمێرە و پێویستە كەسەكە تەمەنی لە 20 بۆ 30 ساڵ بێت و خاوەنی بڕوانامەی زانكۆ یان پەیمانگا بێت و مووچەی مانگانە لەكاتی چاوپێكەوتن دیاری دەكرێت و دانیشتووی سلێمانی بێت.

بۆ پێشكەش كردن (سیڤی) بنرێن بۆ ئیمەیلی ([email protected]).

لای خۆشیەوە، ‏‎ڤێرتێکس دیزاین لە سلێمانی لە ئاگادارییەكدا هەلی کار بۆ ئەندازیاری تەلارسازی ڕادەگەیەنێت بەم مەرجانە:
‏‎۱ ـ پڕۆگرامی , V-Ray , Corona, Auto CAD و 3Ds MAX بەباشی بزانێت.
‏‎۲ـ توانای داهێنانی هەبێت لە کارەکەیدا
‏‎۳ـ زمانی ئینگلیزی و عەرەبی بزانێت
‏‎
ڕاشیگەیاندووە، بەپشتبەستن بەو مەرجانە، کارەکانتان بنێرن بۆ ئیمەیڵی (‏[email protected]).

هەروەها، کارگەیەکی دارتاشی پێویستی بە شۆفێرێكە بۆ کاری کارگە لە ناوچەی پیشەسازی یەك، ئەگەر خاوەن ئۆتۆمبێلی خۆی بێت باشترە و خوازیار دەتوانێت پەیوەندی بكات بە وەتس ئاپ-ی ژمارە (07702214344).

مەرجەكان بریتین لە:
1- تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 40 ساڵا بێت .
2- مووچە لەکاتی چاوپێکەوتن پێی دەوترێ .
3- کاتی کار کردن 8ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە .

لە هەمان كاتدا، هەلی کار بۆ کارمەندی كۆگا (مەخزەن) لە سلێمانی ڕاگەیەنراوە، كە مووچەكە لەكاتی چاوپێكەوتن دیاری دەكرێت و پێویستە كەسەكە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دبلۆم بێت و کاری کرێکاری کردبێت و لە ڕووی تەندروستیەوە بێ گرفت بێت و جگەرەکێش نەبێت و خەڵکی سلێمانی بێت.

سیڤی یان زانیاریەکانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە ([email protected]) یان ڤایبەری ئەم ژمارەیە بنێرن (07518191082).