سەردێر

گوندێكی شارباژێڕ بۆردومان كرا

خەڵك-
جارێكی دیكە و بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە، توركیا ناوچەی شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان دەكات.

پەیامنێری (خەڵك) لە ناوچەی شارباژێڕ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی كوێرە كانی-یان لە گوندی گەڵاڵە بۆردومان كردووە.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا زەرەر و زیانی ئەو بۆردومانە ئاشكرانەبووە، بەلام ترس و دڵەڕاوكێی بۆ هاووڵاتیانی گوندەكە و گوندەكانی دیكەی دەورووبەری دروست كردووە.

گوندی گەڵاڵە دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی ماوەت لە ناوچەی شارباژێر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و ئەمە چەندەمین جارە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئەو ناوچەیە بۆردومان دەكەن و ساڵی ڕابردووش بەهۆی بۆردومانەكەوە خێزانێك، كە دوكانیان هەبوو لە ناوچەی گەشتیاری كونەماسی بە سەختی بریندار بوون.