سەردێر

كۆرۆنا لە هەرێم بۆ كەمترین ئاست دابەزی

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنها 89 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٣٨٠١ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 23 كەس و سلێمانی 45 كەس و لە دهۆك 17 و گەرمیان 4 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ١٧٣ كەس چاكبوونەوە و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.