سەردێر

لیوایەكی پێشمەرگە خرایە سەر عێراق و كازمی بڕیاریدا

خەڵك-
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە هەموو هێزەكان دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و جەختیشدەكاتەوە، چەند لیژنەیەكیان بۆ ڕێكخستنەوەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە پێكهێناوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی سەردانی بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە سنووری كفری ڕایگەیاند، دوای ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگە لە گەرمیان، جموجۆڵی چەكدارانی داعش كەمتر بووە و لەمەودوا ئۆپەراسیۆنی دیكەشی دەبێت بۆ كێوماڵكردنی داعش لەو سنوورانە و پاراستنی خەڵكی ناوچەكە و پێشمەرگەش لەو ناوچانە دەمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند، چەند لیژنەیەكیان بۆ سەنگەرسازی و ڕێكخستنەوەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە پێكهێناوە تاوەكو هیچ كەموكوڕییەك لە سەنگەرەكان نەمێنێت.

ئاشكراشی كرد، ئێستا 20 لیوا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدان، هەروەها هێزی پشتیوانی 1 و 2 سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، هەنگاو بە هەنگاو پڕۆسەكە جێبەجێ دەكرێت و هەموو هیزەكان دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

وتیشی، “ئەو دوو لیوا هاوبەشەی، كە بڕیارە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بكرێن، پێكهاتەكەیان تەواو بووە و هەماهەنگی تەواو كراوە، لیوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە گواستراوەتەوە وەزارەتی بەرگری عێراق، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە داوە، ئومێد دەكەین هەرچی زووە هێزەكان لەو شوێنانە دەستبەكاربن، كە ئەركیان پێسپێردراوە.
شۆ