سەردێر

مووچەی مانگی دوازدە لە ماوەیەكی دیاریكراودا دابەش دەكرێت

دواین 200 ملیاری بۆ هەرێم دەنێردرێت

خەڵك

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە رۆژی یەك شەممە 2ی 1 وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوازدە بكات.

بەپێی زانیارییەكان مووچەی مانگی دوازدە دابەشدەكرێت بە پشت بەستن بە ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بە بێ پاشەكەوت و لە ماوەی دوو نزیكەی 20 رۆژدا دابەش دەكرێت.

سەرچاوەكان دەڵێن حكومەتی بەغدا دواین 200 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی دوازدە دەنێرێت و كۆتایی پێدێت.

حكومەتی بەغدا شاندێكی چاودێری دارایی ناردووە بۆ هەرێمی كوردستان و دواتر راپۆرتی خۆیان پێشكەشی حكومەت دەكەن.

بۆ ساڵی داهاتوو حكومەتی بەغدا لە سەر بنەمای ئەو راپۆرتە و رێككەوتنی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا بوودجە و مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت.