سەردێر

ناوچەیەكی پارێزگای سلێمانی نەوتی سپى نادرێتێ

خەڵك

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان گەرمیان بێ بەش دەكات لە نەوتی سپی ماڵان.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، بەپێی بەدواداچونمان دەویسترێت ئەم ساڵ لە سنووری گەرمیان نەوت دابەش نەكرێت ئەوەیش بە بیانوی ئەوەی سنووری گەرمیان پلەكانی گەرمی زۆر دانابەزێت.

دەشڵێت: ئەم كارەش غەدرێكی ڕوون و ئاشكرایە لە دانیشتوانی سنووری گەرمیان دەكرێت ئەمەش لە كاتێكدایە لە هەموو ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ڕێژەیەك نەوتی سپی دابەش كراوە و ڕۆژانەش نزیكەی ٥٠٠٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە سنوورەكە دەردەهێنرێت و بە نادیاری دەبرێت و هاوڵاتیانیشی بێ بەش دەكرێن لە پێدانی نەوتی سپی.

روونیشیكردەوە لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە حكومەتی هەرێم نەوتی دابەش نەكردووەو ساڵانە حكومەتی عێراق ڕێژەیەك نەوتی سپی ناردووە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ، ئەمساڵ حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بڕیاریان دابوو خۆیان نەوتی سپی دابەش بكەن و هەموو ماڵێك نەوتی سپی پێبدرێت بەڵام تاكو ئێستا نەیان توانیوە لە بەڵێنەكەیان لە هیچ ناوچەیەك جێبەجێ بكەن و سنووری گەرمیانیشیان بێ بەش كردووە لە نەوتی سپی .

راشیگەیاند بۆ ئەو بابەتەش لە بەدواداچوونداین و هەموو هەوڵێك دەدەین بەشی هاوڵاتیانی سنووری گەرمیان لەنەوتی سپی بنێردرێت بەو ڕێژەیەی لە سنوورەكانی دیكە دابەشكراوە .