سەردێر

بەرگریی رووسیا: ناتۆ خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەكات

خەڵك

جێگری وەزیری بەرگریی رووسیا، ئەلێكساندەر فۆمین ئاشكرای كرد، ناتۆ ئامانجیەتی “خۆی بۆ پێكدادانی چەكداریی بەرفراوان لەگەڵ رووسیادا ئامادە بكات”.

ئەلێكساندەر فۆمین لە میانی كۆبوونەوەیەك لە باڵیۆزخانە بیانییەكان، هەڵسەنگاندنی بۆ چالاكییەكانی ناتۆ كرد، باسی لەوە كرد كە ناتۆ لە ماوەكانی دواییدا هەنگاوی لەپێناو راوەستاندنی رووسیادا هاویشتووە و رووسیاش لەدوای جەنگی سارد چەندین جار هەوڵی داوە پەیوەندیی لەگەڵ ناتۆدا درووست بكات.

باسی لەوەش كرد كە رووسیا هەمیشە ئامادە بووە بۆ ئەوەی پەیوەندیی بنیاتەنەر لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوادا بنێت.

جێگری وەزیری بەرگریی رووسیا تیشكی خستەسەر ئەوەی كە ناتۆ خۆی بۆ جەنگ لەگەڵ رووسیادا ئامادە دەكات و رایگەیاند: “لە پێكهاتەی سەربازیی ناتۆدا، جارێكی دیكە ئامانجی لەپێناو ئامادەكاریی بۆ پێكدادانی بەرفراوان لەگەڵ رووسیادا بە چڕیی ئامادە دەكرێت”.

ئەلێكساندەر فۆمین سەبارەت بە ستراتیژی سەربازیی ماوەی ساڵانی رابردووی ناتۆ ئاشكرای كرد كە لە بەڵگەكانیاندا رووسیا وەك مەترسی سەرەكی بۆ سەر هاوپەیمانییەكە ناوبراوە.
سەرچاوە/AA