سەردێر

كاروانێكی دیكەی كۆچبەران دەگەڕێنەوە عێراق

خەڵك
ئامادەكاری دەكرێت بۆ گەڕانەوەی كاروانێكی دیكەی كۆچبەران لە سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا بۆ عێراق،بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە تائێستاش 110 كۆچبەر كاروبارەكانیان بۆ تەواوكراوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا كاروباری یاسایی 110 كۆچبەری تەواوكردوە كە بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە بۆ وڵات.

 

لە ڕاگەیانراوەكەدا هاتووە، تائێستاش لەرێگەی 10 گەشتی ئاسمانییەوە 3800 كۆچبەر گەڕێنراونەتەوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، تائیستا زیاتر لە 500 رێگەپێدانی گەشتكردن بۆ ئەو كۆچبەرانە كراوە كە پاسپۆرتەكانیان ونكردوە و ناونوسینی ئەوانەی خواستی گەڕانەوەشیان هەیە بەردەوامە.