سەردێر

سەدر داوا دەكات پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە

لەدوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە

خەڵك-

موقتەدا سەدر بەپێویستی دەوانێت پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، سوپاسی هەموو لایەنەكانیش دەكات كە بەشداربوون لە سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵ، سەدر لە تویتێكدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند”پێویستە حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی نە رۆژهەڵاتی، نە رۆژئاوایی و لەلایەن عێراقییەكانەوە پێكبهێنرێت و ببێتە ڕۆشنكەری ڕێگە بۆ خزمەتكردن بە گەل و دابینكردنی ئاسایش و سەقامكیریی”.

سەدر لە تویتەكەیدا، سوپاسی مەرجەعیەتی ئاینی و سەرۆكی دادگای فیدراڵ و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كرد “بە بۆنەی سەرخستنی كەرنەڤاڵی هەڵبژاردن لە عیراق”.