سەردێر

عیراق زیاتر لە 400 بیانی دیپۆرتدەكاتەوە

 

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری نشینگە لە بەغدا، دیپۆرتكردن و دوورخستنەوەی 417 بیانی لە نەژادە جیاجیاكان بۆ دەرەوەی خاكی عیراق، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە بڵاوكرایەوە”417 بیانی لە نەژادە جیاجیاكان بۆ دەرەوەی عیراق دیپۆراكران، بەو هۆیەی مانەوەیان سەرپێچی یاسای ژمارە 76ی ساڵی 2017ی نشینەگە بیانییەكان بوو”.

 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”گرتنەبەری ئەو ڕێكارە لەپێناو فەراهەمكردنی هەلی كارە بۆ لاوانی وڵات و بەگەڕخستنی وزەی ڕۆڵەكانی وڵاتە، بۆیە داوا دەكەین هیچ كەس و لایەنێك داڵدەی ئەو بیانیانە نەدات كە سەرپێچی یاسا دەكەن و بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی، دەستبەجێ‌ لایەنە پەیوەنیدارەكان لە شوێنی نیشتەجێبونیان ئاگاداربكەنەوە”.