سەردێر

ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی بەرازیل بەرزبۆوە

35 هەزار كەس ئاوارەبوون

خەڵك-
ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی ویلایەتی باهیای بەرازیلی (باكووری خۆرهەڵات) بۆ 18 كەس بەرزبۆوە، لەهەمان كاتدا هەر بەو هۆیەوە 35 هەزار كەس ئاوارەبوون.


دەزگای پاراستنی مەدەنی لە باهیا ئاوارەبوونی 19.580 كەسی ڕاگەیاند، لەكاتێكدا 16 هەزار كەسی تر بەشوێن جێداڵدەدا دەگەڕێن، ئەمەش ژمارەی ئاوارەكانی بۆ 35 هەزار كەس بەرزكردەوە.

هەروەها دەزگاكە ئاماژەی بە برینداربوونی 286 كەس و بێسەروشوێنبوونی دوو كەس كردووە، لە سەرەتای دەستپێكردنی ئەو بارانە بەلێزمەیەی ئەو ناوچەیەی بەرازیلی گرتۆتەوە.

ڕەوشەكە بەهۆی بەردەوامبوونی بارانی بەلێزمە لەماوەی كاتژمێرەكانی ڕابردوودا هێندەی تر ئاڵۆزبووە، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانیش بارانەكە كاریگەریی لەسەر ژیانی 430 هەزار كەس لەو ناوچەیەی بەرازیل دروستكردووە.