سەردێر

محەمەد سەڵاح داوایەكی سەیر لە لیڤەرپوڵ دەكات

خەڵك-
لیڤەرپوڵ وتوێژی چڕی لەگەڵ محەمەد سەڵاح ئەستێرەی تیپەكەی دەستپێكردووە، سەبارەت بە واژۆكردنی نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەكە، بەو پێیەی “ڕیدز” هەوڵ دەدات ئەو یاریزانە میسرییە بە بۆندێكی درێژخایەن بە یانەكەوە ببەستێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵ، سەڵاح داوای لە یانە ئینگلیزییەكە كردووە، بۆند لەگەڵ هێرشبەرێكی بەناوبانگدا واژۆ بكات، وەك بەشێك لەو دانوستانانەی لەنێوانیاندایە.

بەپێی كەناڵی “سكای سپۆرت”ی ئەڵمانی، سەڵاح داوای كڕینی هێرشبەرێكی نوێی كردووە لەكاتی گفتووگۆ لەسەر بۆندەكەی، بەجۆرێك كە ڕیدز وابەستەی ئیرلینگ هاڵاند دەكات كە وابڕیارە لە هاوینی داهاتوودا بروسیا دۆرتمۆند بەجێبهێڵێت، يان لەگەڵ جۆناسان دێڤید یاریزانی یانەی لیلی فەرەنسایی.