سەردێر

حەكیم پيرۆزبایی لە براوەكانی هەڵبژاردن كرد

دەبێتە ئۆپۆزسیۆن

 

خەڵك-
سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەت، باس لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ دەكات سەبارەت بە هەڵنەوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن.

عەممار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەت لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند”لە سۆنگەی باوەڕی قوڵمان بە سەروەریی یاسا، پابەندبوونی خۆمان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی دووپاتدەكەینەوە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردن، هەرچەندە تێبینی ڕاستەقینەشمان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە”.

بە وتەی حەكیم”لەكاتێكدا پیرۆزبایی لە براوەكان دەكەین، هانیان دەدەین لەڕێی ئەو بەرپرسیاريیەی كەوتۆتە ئەستۆییان كار بكەن بۆ خزمەتكردن بە گەل، و پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكومەتێكی كارامە و گونجاو لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی خواستییان لە بەشدارییە و ئامادەن بەرپریارێتی بەرامبەر بە گەلی عیراق هەڵبگرن، سەرلەنوێ‌ تەئكیدیش لەسەر بەشدارینەكردن لە حكومەتی داهاتوودا دەكەینەوە”.