سەردێر

ئێران دەرگەی بەڕووی بەشێكی ئەوروپاییەكاندا داخست

خەڵك

ئێران بڕیاریدا رێگا لە چوونەناوەوەی هاووڵاتیانی ژمارەیەك وڵاتی خۆرئاوایی و ئەوروپایی بگرێت بۆ نێو وڵاتەكەی بۆ ماوەی 15 رۆژ لە چوارچێوەی رێوشوێنەكانی دژی بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی كۆرۆنا ئۆمیكرۆن.

كەناڵی فەڕمی ئێران بڵاویكردەوە، ئەم رێوشوێنەی ئێران هەریەكە لە بەریتانیا و فەڕەنسا و نەرویج دەگرێتەوە.

هاوكات بڕیاری رێگری لە چوونە ناوەوەی هاووڵاتیانی ئەفریقای باشوور و 7 دەوڵەتی دیكەی دراوسێی درێژكردەوە كە لە دواین رۆژەكانی مانگی نۆڤەمبەردا دابووی.

لەلایەكی دیكەوە ئێران بڕیاریدا بۆ ماوەیەكی نادیار هاتووچۆی وشكانی لەنێوان ئێران و توركیادا رابگرێت.

ئێران تا ئێستا 14 تووشبووی نەوەی نوێی كۆرۆنا ئۆمیكرۆنی تۆماركردووە و بەرپرسان لە بڵاوبوونەوەی فراوانی ڤایرۆسەكە هۆشدارییان داوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا.