سەردێر

شاعیرێكی كورد كۆچی دوایی كرد

خەڵك

سەید نەجمەدین ئەنیسی شاعیر و نووسەر و لێكۆڵەری كوردی مەهاباد كۆچی دواییكرد.
سەید نەجمەدین ئەنیسی ناسراو بە بەهار مەهابادی، شاعیر، نووسەر و لێكۆڵەری كوردی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە ماڵاوایی لە ژیان كرد.

مەهابادی لە سەرەتای لاوێتییەوە هۆگرییەكی زۆری بە زمان، ئەدەبیات و فەرهەنگی كوردی هەبووە و لەو چوارچێوەیەدا خزمەتێكی بەرچاوی بە زمان و ئەدەبیاتی كوردی كردووە و ڕۆڵێكی كاریگەری لە كۆكردنەوە و ڕێكوپێككردنی شێعری شاعیران و ئەدیبان و مێژووی ئەدەبیاتی كوردیدا بینیوە.

سەید نەجمەدین ئەنیسی، تا ئێستا دەیان بەرهەمی لە كۆكردنەوە و ڕێكوپێككردنی شێعری شاعیران و ئەدیبانی كورد لە چاپ داوە.

سەید نەجمەدین ئەنیسی ڕۆژی هەینی كۆچی دواییكرد و رۆژی شەممە لە گۆڕستانی مەهاباد لە بەشی ناوداران و هونەرمەندان بە خاك سپێردرا.