سەردێر

ژمارەی كۆچبەرە كوردە بێ‌ سەروشوێنەكان ئاشكرا كران

خەڵك
بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە بۆ كارووباری ئاوارە و پەنابەران لەئێستادا ٢٣ هاوڵاتی تر چارەنوسیان نادیارە.

دوای دوو جار لەدواخستنی گەڕاندنەوەی تەرمەكانی نۆكەندی ئینگلیز بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ١٦ هاووڵاتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەڕێندرایەوە هەرێم و ڕادەستی كەس و كارەكانیان كرایەوە، كە هاووڵاتیەكیان خەڵكی زاخۆبوو یەكێكی دیكەشیان ئیدارەی سۆران، سەرجەم تەرمەكانی تریش سنوری پارێزگای سلێمانی وئیدارەی ڕاپەڕین بوون.

 

بەپێی ڕاپۆرتەكانی دەزگای لوتكە بۆ كارووباری ئاوارە و پەنابەران، سێ ڕووداوی تری نەخوازراو لەدوورگەكانی یۆنان ڕوویداوە كەژمارەیەكی زۆر پەنابەر چارەنووسیان نادیارە، تەنها لەڕوودوای ٢١ی ئەم مانگە ناوی ٢٣ كەسیان لایە كەچارەنووسیان نادیارە و تەرمیشی تێدایە، هاوكات ٧ هاووڵاتیش دۆزراونەتەوە.

 

بڕیارە دوای پشووەكانی سەری ساڵ، ڕاپۆرت و زانیاری تەواو لەسەر ئەو كەسانەی گەشتیان كردووە بدرێتە حكومەتی یۆنان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر بۆ دیاری كردنی چارەنووسی هاووڵاتیان، داواش دەكرێ هەر خێزانێك لەم سێ گەشتەی پەنابەران گومانیان هەیە كەسی نزیكی ئەوانی تێدابێت زانیاریەكانیان بۆ دەزگای لوتكە بنێرن.