سەردێر

تەرمی 16 كۆچبەری كورد گەڕێنرانەوە هەرێم

خەڵك
تەرمی 16 كۆچبەر لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، تەرمی 16 كۆچبەری كورد لەڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەڕێنرانەوە هەرێم پاش ئەوەی كە رۆژی 24/11/2021، یەختێكی كۆچبەران لە كەناڵی ئاوی ئینگلیز لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا نقوم بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەك كۆچبەر خنكان.

 

لەنێویاندا 16 كۆچبەر خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون كە خەڵكی دەڤەری راپەڕین، زاخۆ، سۆران، دەربەندیخان و هەولێرن.

 

بڕیاربوو تەرمی ئەو كۆچبەرانە بەرەبەیانی رۆژی هەینی بگەنەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەوتەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كەشوهەوا لەبارنەبووە و دواخرا بۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ.

 

کەسوکاری کۆچبەرەکانیش ، تەرمەکانیان لەباوەشگرتن.