سەردێر

تەندروستی هەڵەبجە؛ لە مەرزی پشتە دەست نزیكەی 40 تۆن بسكیت و كولیچەدا گیرا

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە مەرزی پشتە دەست بە سەر نزیكەی 40 تۆن بسكیت و كولیچە دا گیرا، كە بە هۆی ئەوەی پێچەوانەی ستانداردی عێراقی بوون و سەرجەمیان دەگەڕێنرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی لیژنەكانیان لەبنكەی چاودێری خۆراك مەرزی پشتە دەست گیرا بەسەر بری ٢١تەن و ٢٩٠ كیلۆ بسكیت و كولیچە جۆری penguin و بری ١٧ تەن و ٩٢٠ كیلۆ بسكیت جۆری Aghala.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كەسەرجەم بسكیتەكان بەها خۆراكییەكانیان و بەرواری بەسەرچوونیان پێچەوانەی ستانداردی عێراقی بوون و بۆیە بڕیاردرا بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی هاوردەكراوە .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە‎May be an image of ‎نوسینەکە ئەلێ '‏‎Yenguin www.penguin-food.com CORN BO FLAKES BULK‎‏'‎‎