سەردێر

هەرێم.. چاكبوونەوە لە كۆرۆنا چوار ئەوەندەی تووشبوونە

خەڵك
لە 24 كاتژمێری رابردوودا 47 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 220 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە تیایدا هاتووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4 هەزار و 348 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام 47 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.

 

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، هەر لەو ماوەیەدا 220 كەس چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

 

ئەوەش باسكراوە، هەر لەو ماوەیەدا، 2 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.