سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 156 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 401 كەسیش چاكبوونەتەوە و 7 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 2 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11 هەزار و 169 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 156 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 3 و هەولێر 11 حاڵەت و دهۆك 33 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 401 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 72 و هەولێر 70 و دهۆك 78 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 7 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە هەولێر 2 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 24122 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎