سەردێر

داهاتی نەوت لە 8 ملیار دۆلار نزیكدەبێتەوە

خەڵك-
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی یەك مانگی فرۆشتنی نەوتی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، كە هەر بەرمیلێك بە 77.5 دۆلار فرۆشراوە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، لە مانگی تشرینی دووەم (11)ی ڕابردوودا بڕی 98 ملیۆن و 192 هەزار و 317 بەرمیل نەوت فرۆشراوە لەڕێگەی 30 كۆمپانیای جیاوازی جیهانییەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كۆی گشتی داهاتی نەوت لە مانگی ڕابردوودا 7 ملیار و 610 ملیۆن و 850 هەزار دۆلار بووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەر بەرمیلێكی نەوت بە 77 دۆلار و 510 سەنت فرۆشراوە و دەشڵێت: “ئاشكراكردنی بڕی هەناردە و داهات بۆ گەلی عێراق لە چوارچێوەی بەدیهێنانی شەفافیەتە لەلایەن حكومەتەوە”.