سەردێر

هەڵەبجە؛ سبەی لەم وێستگانە بەنزینی 690 دینارەكە دابەشدەكرێت

خەڵك –
لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، سبەی دەست بە پڕۆسەی دابەشكردنی بەنزینی عیراق 690 دینارەكە دەكرێتەوە و لە دوو وێستگە دابەشدەكرێت .

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی شەممە 25-12-2021 لە هەردوو بەنزینخانەی (سیروان لە شارەدێی سیروان و عەدنان) بەنزینی نۆرماڵی عیراقی ٦٩٠دینار دابەشدەكرێت .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە شۆفێران دەتوانن سەردانی ئەودوو بەنزینخانەیە بكەن و لەمەو بەدواوە ڕۆژانە دوو بەنزینخانە بەنزینی نۆرماڵی عیراقیان بۆ دابین دەكرێت و بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی .