سەردێر

سلێمانی؛ ڕۆژانی پشوو لە نەخۆشخانەیەك دەوامی ئاسايی دەكرێت

خەڵك –
نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەپێناو باشتر خزمەتكردنی نەخۆشانی هیوا ڕۆژانی پشووی یەكشەممە و دووشەممە دەوامی ئاسای دەبێت و پشوو نابێت .

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوو سبەی یەكشەممە و دووشەممە ، 26 و27-12-2021، دەوامی فەرمییە لە سەرجەم بەشەكانی نەخۆشخانەی هیوا.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هەموو نەخۆشان ئاگادار دەكەنەوە، كە لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری نەخۆشان سەرجەم كارمەندانی هیوا پشوو وەرناگرن .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە