سەردێر

ئاگاردارییەك بۆ ئەو عیراقیانەی گەشت دەكەن بۆ ئەم وڵاتە

هێڵی ئاسمانی عیراقى بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك-
هێڵی ئاسمانی عیراقى، ئاگارییەك بۆ ئەو گەشتیارە عیراقیانە بڵاودەكاتەوە كە بەنیازن سەردانی مۆسكۆی پایتەختی ڕوسیا بكەن.

بەپێی بەیاننامەیەكی كورت كە لەلایەن كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لەڕێی هێڵی ئاسمانی عیراقەوە گەشت بكەن بۆ شاری مۆسكۆ، دەبێت پابەندی ڕێنماییە كارپێكراوەكانی هەردوو دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقی و ڕوسی ببن كە بڕوانامەی پشكنینی (پی سی ئاڕ) و كارتی نێودەوڵەتی خۆكوتان بە ڤایرۆسی دژە كۆرۆنا لەخۆدەگرێت”.

لەم ناوەیەی دواییدا، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق، مەرجی گەشتكردنی هاووڵاتیانی عیراقی وابەستەی ئەنجامدانی پشكنینی (پی سی ڕ) و هەڵگرتنی كارتی خۆكوتان بە ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا كردەوە.