سەردێر

تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

پەیوەندی بە پشووەكانی سەری ساڵەوە هەیە

 

خەڵك-
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كە لە ڕۆژانی پشوەكانی سەری ساڵ، سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن.

بەپێی ئاگادارنامەیەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەدروستی پارێزگای سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”لە ڕۆژانی پشوەكانی سەری ساڵی نوێدا سەرجەم نەخۆشخانەكان بە شێوەی ئێشكگر كراوە دەبن ئەمە جگە لەوەی هەریەك لە كلینیكەكانی ڕاوێژكاری و كلینیكە میللیەكان جگە لە ڕۆژانی 12/25 و 1/1 دەوام تیایدا ئاسایی دەبێت لە كاتژمێر (2 پاش نیوەڕۆ تا 6 ئێوارە) وە ئەو هاوڵاتیانەی كە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە دەتوانن سەردانی كلینیكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری مانگانەیان”ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی وا دەڵێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی بونی هەر حاڵەتێكی كتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا ژمارە 122 بكەن.