سەردێر

عيراق و هەرێمی كوردستان، نزمترین ڕێژەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 322 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 466 كەسیش چاكبوونەتەوە، 7 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا كە 3 كەسیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 هەزار و 690 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 322 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە كەركوك و سلێمانی و هەولێر و دهۆك تۆماركراون، بەجۆرێك كە كەركوك 58 لە سلێمانی 44 و لە هەولێر 34 و لە دهۆك 34 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 466 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە كەركوك و هەولێر و نەینەوا و دهۆك تۆماركراون.