سەردێر

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی كۆرۆناوە مژدەی پێیە

پەتاكە كۆتایی دێت

خەڵك-
تیدرۆس ئەدهانوم گیبریسیوس، بەرێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، دووەم ساڵی كۆرۆنا زۆر سەخت و دژواربوو، بەڵام دڵنیان لەوەی لە ساڵی نوێدا پەتاكە كۆتایی دێت.

بەپێی پەیامێك كە لەلایەن بەڕێِوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ساڵی 2021 بڵاوكرایەوە”هەرچەندە هیچ وڵاتێك تا ئێستا بەتەواوی كۆڤید- 19ی تێنەپەڕاندووە، بەڵامئامرازێكی زۆر بەردەستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە، تا ئێستا هەشت ملیار و پێنج سەد ملیۆن ڤاكسین دابەش كراون، چەندان چارەسەری نوێ‌ پەرەی پێدراوە كە وایانكردووە رێژەی مردن بە ڤایرۆسەكە روو لە كەمبوونەوە بكات”.

گیبریسیوس پێیوایە “راستە پێ دەنێننە ساڵی سێیەمی كۆرۆنا، بەڵام من دڵنیان ئەم ساڵ كۆتایی بەو مەترسیە دێت، ئەگەر هەموان دەست لەناودەست لەو پێناوەدا پێكەوە كاربكەن”.