سەردێر

كەركوك، مامۆستایەك بەدەستی براكەی خۆی كوژرا

پۆلیس وردەكارییەكان دەخاتەڕوو

خەڵك-
ئاژانسی وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس، كوژرانی مامۆستایەك بەدەستی براكەی لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە ناوچەی 1ی حوزەیران لە پارێزگای كەركوك، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ئاژانسەكەوە بڵاوكرایەوە”هەندێك لە میدیاكان هەواڵی ڕووداوی تیرۆركردنى مامۆستایەكی زانكۆیان بەدەستی چەكداران وەها بڵاوكردەوە كە ڕووداوێكی تیرۆریستی بووە، لە دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت كە ڕووداوەكە تاوانكارییە و تۆمەتبار بەهۆی كێشەیەكی خێزانی براكەی خۆی كوشتووە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی كوژرانی مامۆستایەك بەدەستی براكەی لەكاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەكەی لەبەر هۆكاریی نادیار، مەفرەزەكانی بنبڕكردنی تاوان بەسەرپەرشتی عەمید كاوە غەریب عەبدولڕەحمان فەرماندەی پۆلیس، دەستییان كرد بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە و لەڕێی كامێرەكانی چاودێری و شايەتحاڵەكانەوە شوێنی رووداوەكە و هەندێك لە وردەكارییەكان دەركەوتن، بۆیە لەماوەی 3 كاتژمیپَردا توانرا تاوانبار دەستگیربكرێت و لەئێستاشدا بەپێی ئەحكامەكانی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عیراقی، بەندكراوە”.