سەردێر

بومەلەرزەیەك لەباشووری وڵاتی یەمەن ڕوویدا و پلێتی عەرەبی جوڵاند

خەڵك –
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە كاتژمێر 01:57 بەكاتی كوردستان، بومەلەرزەیەك بەگوڕی (4.8) پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 10 كم لە كەنارەكانی دەریای عەرەب لە باشووری وڵاتی یەمەن ڕوویدا.

سیروان ساڵح ، شارەزایی كەش ناسی و بومەلەرزەزانی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە ئەگەری ئەوە هەیە وزە و جوڵەی ناخی زەوی”پلێتی عەرەبی”بگوازێتەوە بەرەو سنورەكانی نێوان هەردوو پلێتی عەرەبی و زاگرۆس و نێوان پلێتی عەرەبی و تۆرۆس لە كوردستانی باكوور.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر هەیە فشارەكانی پلێتی عەرەبی لەسەر پلێتی زاگرۆس واتە فارسی زیاتر بكات و بەهۆیەوە ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزەی (پلە نەزانراو هەیە لە كات و شوێنی نەزانراو) لە ئێستاوە تا ماوەی (10) ڕۆژی داهاتوو، لە سنورەكانی نێوان پلێتی عەرەبی و فارسی و نێوان پلێتی عەرەبی و تۆرۆس.

‎May be an image of ‎‏‏‎‎map‎‎‏، ‏ئاسمان‏‏ و ‏نوسینەکە ئەلێ '‏Black Sea Ankara tanbul Georgia Azerbaijan rkey Turkmenistan Syria Iraq Israel Cairo القاهرة O Ira Egypt Jeddah جدة RedSea Riyadh ↑ United Arab الرياض Saudi Arabia Emirates M4.8 9 minutes ago Yemen: Eastern Gulf of Aden Yemen Sudan Eritre Djibouti‏'‏‎‎