سەردێر

نرخی نەوتی خاو زیاتر بەرزبوەوە

خەڵك –
ئاژانسی خستنەڕووی نرخی نەوتی خاو لەجیهان ڕایدەگەیەنێت، كە نرخی نەوت لەچاو دوێنێ ڕووی لە بەرزبوونەوەی كردووە و بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت .

ئاژانسی خستنەڕووی نرخی نەوتی خاو لە جیهان (oilprice ) بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ هەینی 24ی 12ی 2021 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 37 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 73 دۆلار و 79 سەنتە .

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئۆپێك لە بازارەكانی جیهان بۆ 75 دۆلار و 85 سەنت بەرزبۆتەوە.