سەردێر

هاتووچۆی سلێمانی؛ بە هۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێكەوە ڕێگایەك دادەخرێت

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگەی سەرەكی یەكسایدی (دەربەندیخان–سلێمانی) نزیك گوندی بیلكێ‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر وەرگەڕاوەو بەهۆیەوە شەقامە سەرەكیەكە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل تێیدا وەستاوە .

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان‌ و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، لەسەر ڕێگەی سەرەكی یەكسایدی (دەربەندیخان – سلێمانی) نزیك گوندی بیلكێ‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر وەرگەڕاوەو بەهۆیەوە شەقامە سەرەكییەكە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل تێیدا بۆ ماوەی یەك كاتژمێر و نیو بە‌ربەست دەكرێت.

لە ئاگادارییەكەی هاتووچۆی سلێمانیدا هاتووە، تا ئەو كاتەی بارهەڵگرەكە لەسەر ڕێگەكە لادەدرێت‌ و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل ئاسایی دەبێتەوە، هاووڵاتیان و شۆفێران ناتوانن ئەو ڕێگایە بەكار بهێنن .