سەردێر

چەمچەماڵ؛ بەتۆمەتی دزیكردن دوو كەس دەستگیركران

خەڵك –

مەفرەزەكانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە لە سنورەكە كاریان دزی كردن بووە و دوای دەستگیركردنیشیان لە بەردەم دادوەردا دانیان نا بەتاوانەكەیاندا ناوە.

لیژنەی ئەمنی شارۆچكەی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، كە هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە دزی لێكراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكردوو توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بكرێن و لەبەردەم دادوەردا دانیان نا بە تاوانەكەیاندا نا .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار (ھ، ح، م) و (م، خ، ع) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

‎May be an image of ‎‏‏‏٢‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎