سەردێر

دوو هەفتە گەشتی ئێران ڕادەگیرێت

خەڵک

 

کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزای گەشتیاری و زیارەتی بۆ ماوەى دوو هەفتە ڕادەگرێت، بەمەبەستی ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا.

 

سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ڕایگەیاند،‌ له‌سه‌ر ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی له‌ ڕۆژی شه‌مه‌ به‌رواری 25ی كانونی یه‌كه‌می 2021 وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ راده‌گیرێت.

 

ئەوەشی باسکرد، به‌م هۆیه‌وه‌ گه‌شتی هاوڵاتیانی بیانی له‌ به‌رواری ئاماژه‌پێكراوه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ ته‌نها بۆ ئه‌م گروپ و كه‌سانه‌ی خواره‌وه‌ ڕێگه‌پێدراو ده‌بێت:

 

1-  ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران دا هه‌یه‌.

2-  ئه‌وانه‌ی ڤیزای خوێندن (تحصیلی) یان هه‌یه‌ (خوێندكاری قوتابخانه‌ ئایینیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.

3-  ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ورود (بۆ بازرگانه‌كان) هەیە.

4-  ئه‌وانه‌ی ڤیزای مافی كاركردن یان هه‌یه.

5-  ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ده‌رمان نه‌خۆشی و IPDیان هه‌یه‌.

6-  ئه‌وانه‌ی ڤیزای وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه‌.

7-  ئه‌وای مۆری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ و سه‌ردانیكردنی پۆلیسی كۆچ و پاسپۆرتیان هه‌یه.

لەئاگادارینامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ته‌واوی هاووڵاتییانی بیانی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ ئێران له‌ گشت سنوره‌ فه‌رمییه‌ خاكی، ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ پێویسته‌ كارتی ڤاكسین (كه‌ 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌مدا تێپه‌ڕبووبێت) و هه‌روه‌ها پشكنینی كۆرۆنایان له‌ جۆری PCR به‌ نێگه‌تیڤ به‌ ماوه‌ی 96 كاتژمێر پێبێت.